هۆكارەكانی دەركەوتنی سمێڵ لای ژنان‌و رێگاكانی چارەسەر

هەمەڕەنگ

07/09/2019‌ 1299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پزیشكان ئامۆژگاری ئافرەتان دەكەن لەگەڵ دەركەوتنی هەندێك گۆرانكاری لەهەندێك بەشی جەستەیدا  دەستبەجێ سەردانی پزیشك بكەن، چونكە رەنگە ئەوە ئاگاداركردنەوەیەك بێت لەبوونی جۆرێك لە جۆرەكانی گرفتە تەندروستییەكان.

ئافرەتان لەهەموو ئەو قۆناغانەی تەمەنیان، كە پێیدا تێپەر دەبن رووبەڕووی گەلێك گرفتی تەندروستی دەبنەوە، جگە لەوەی لەوماوەیەدا گەلێك گۆڕانكاری و لەژیانی جەستەیی‌و دەروونیاندا روودەدات.

پزیشكان دەڵێن: كاتێك ئافرەتان هەست بە دەركەوتنی موو لەهەندێك بەشی دەموچاو دەكەن  وەك ناوچەی سمێڵ، ئەوە دەبێت ئاگادار بن، لەبەر ئەوەی رەنگە ئەوە بگۆڕدرێت بۆ كۆنیشانەی هێلكەدانی فرە كیس، كە ناڕێكییەكی هۆڕمۆنی ناسراوە.

یەكێك لەهۆكارەكانی دەركەوتنی مووی زیادە لەهەندێك جێگای جیاوازی جەستەی ئافرەت بەهۆی تووشبوونییەتی بەیەكێك لەنەخۆشییەكانی  رژێنی ئادریناڵ.

بەكارهێنانی دەرمانیش بەشێوەیەكی ناڕێك كار لەهاوسەنگی هۆڕمۆنی دەكات، لەبەر ئەوە پێویستە بەوردی پابەندی ئامۆژگارییەكانی پزیشك بین لەخواردنی دەرمانەكان.

لەكاتی دەركەوتنی بوونی لووی هێلكەدان، یان نەخۆشی رژینە ئادریناڵەكان، ئەوە كردنی نەشتەرگەری پێویست دەبێت، بەڵام هەندێك حاڵەتی تر هەیە دەكرێت لەڕێگای چارەسەری سروشتییەوە چارەسەر بكرێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی