بۆچی مشتومڕو شەڕكردن لەگەڵ ژنان بێسوودەو هەمیشە دۆڕاوی؟

هەمەڕەنگ

08/09/2019‌ 1000 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەگوێرەی قسەی زانا سویدییەكان ئافرەتان لە پیاوان باشتر راستییەكان‌و وردەكارییەكانیان لەیاد دەمێنێتەوە.

زانا سویدییەكان لەڕێگای لێكۆلینەوەیەكەوە تێبینی ئەوەیان كردووە، ئافرەتان یادەوەرییەكی سەرپێیی باشتریان هەیە لەپیاوان، ژنان راستی و وردەكارییەكانیان باشتر لەیاد دەمێنێتەوە، ئەمەش وادەكات موشتومر كردن لەگەڵ ژنان تاراددەیەك بێسوود بێت.

ئەنجامی لێكۆڵینەوەكە لە گۆڤاری Medical News Today دا بڵاوكراوەتەوەو تێیدا زاناكانی پەیمانگای كارولینسكا شیكردنەوەیان بۆ سەدان بابەت كردووە لەسەر ئەوەی چۆن هەردوو رەگەز بەچی شێوەیەك زانیارییە سەرپێییەكانیان بەبیر دێتەوە.

زاناكان روونیانكردووەتەوە، كە ژنان وردەكاری و راستییەكانیان لەیاد ماوە و ئەو رووداوانەی پێش هەفتەیەك روویداوە بەهەموو وردەكارییەكەوە دەزانن.

ژنان تەنانەت رووخسار و بۆنەكانیشیان بەباشی لەیاد دەمێنێت، بەڵام لەبەرانبەردا پیاوان یادەوەرییەكی باشتریان لەسەر ئەو زانیاریانە هەیە، كە پەیوەستە بە شوێنەوە.

زاناكان دەڵێن: تاكە شتێك دەبیتە هۆی لاوازكردنی یادەوەری سەرپێیی بریتییە لەكەمخەوی،  یان خەمۆكی یان تەمەن.

بەگشتی لەنێوان ١٩٧٣ تاوەكو ٢٠١٣ نزیكەی  ٦١٧ لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو  بابەتە كراوە و ١،٢ ملیۆن خۆبەخشیش بەشداری لێكۆڵینەوەكانیان كردووە.
وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی

بەپەلە