ناتانیاهۆ روسیا بەلای هەڵمەتی هەڵبژاردنەكانی ئیسرائیل رادەكێشێت

جیهان

10/09/2019‌ 668 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (كۆمیرسانت)، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەوڵەكانی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بە نمایشكردنی پێگە تایبەتەكەی لای كرملین لە ژمارەیەك دۆسییەدا.

بەپێی راپۆرتەكە، كرملین دووپاتیكردووەتەوە سەردانی كردنی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاهۆ بۆ روسیا لە چەند رۆژی ئایندەدا ئەنجام دەدرێت، واتە لەگەڵ هەڵبژاردنە پێشوەختییەكەی پەرلەمانی ئیسرائیلدا.

لە 5ی سیپتەمبەردا، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل سەردانێكی بێ بەرنامەی بۆ لەندەن ئەنجامدا، پاش ئەوەی گەشتەكەی بۆ دەلهی هەڵوەشاندەوە. 

بابەتی سەرەكی دانوستانەكانی ئیسرائیل و بەریتانیا بریتی بوو لە هەڕەشەكانی ئێران، بەڵام ركابەرە سیاسییەكانی ناتانیاهۆ وای دەبینن سەردانەكە بەشێك بووە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن.

تا ئێستا، یەكێك لە كارتە براوەكانی دەستی ناتانیاهۆ دەسكەوتەكانییەتی لە بواری سیاسەتی دەرەوەیدا، لە نیویندا پەیوەندییە توندوتۆڵەكانییەتی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ، كە دانی بە قودسدا نا وەك پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی بالیۆزخانەی ئەمریكا بوو بۆ ئەو شارە، سەرەرای گفتوگۆكانی لەگەڵ پۆتین لەسەر بنەمای متمانە لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین و هەماهەنگی كردن لەگەڵ مۆسكۆ دەربارەی پرسی سوریا. بە هەموو رێگایەك ناتانیاهۆ دەیەوێ هێزە جیهانیەكانی ئیسرائیل لە ژێر سەركردایەتی ئەودا بخوێننەوە. بە رێككەوتیش نەبوە كە لە كۆتایی مانگی یۆلیۆ وێنەی ناتانیاهۆ لەگەڵ ڤلادیمیر پۆتین و دۆناڵد ترامپ و سەرۆك وەزیرانی هیندستان ناریندا مودی لەسەر بارەگای حزبی لیكۆد هەڵواسراو لێی نوسرابوو (ناتانیاهۆ كۆمەڵەیەكی ترە).

سەرۆك وەزیرنی ئیسرائیل لە روسیا بەردەوام باس لە ئێران دەكات، و لە زۆربەی گفتۆگۆكاندا لەگەڵ پۆتین ئەوە دووپات دەكاتەوە روسیا هەمان دیدگای ئەوی هەیە سەبارەت بە مەترسیەكانی ئێران. كەچی سەرچاوە دیبلۆماسیەكان گۆمانیان لەو لێدوانانە هەیە.

لەگەڵ ئەوەی روسیا رەتی ناكاتەوە هاوكاریەكانی لەگەڵ ئیسرائیل لە سوریا بەرز دەنرخێنێ، لە راستیشدا لێكتێگەیشتن لەو بارەیەوە هەیە لە نێوان ناتانیاهۆ و پۆتین، بەڵام زۆر بە دوور دەزانرێت روسیا بیەوێ دیدگای ناتانیاهۆ بۆ رۆڵگێران وەك نێوەندگیر لە نێوان مۆسكۆو واشنتۆن بە هەند وەربگرێت یاخود لە نێوان مۆسكۆو كێیڤ، كە هەندێ جار سەرۆك وەزیری ئیسرائیل دەیەوێ خۆی تێهەڵقورتێنێ. بە تایبەتی قسەی دەربارەی ئەمە كردبوو لە میانی سەردنەكەیدا بۆ ئۆكرانیا لە مانگی ئابدا. پێدەچێ ئەم بابەتە لە میانی گفتوگۆكانی داهاتودا لە سوچی بخرێتە روو، كە دەبێتە هۆی خاو بوونەوەی پرسی ئێران.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا