شارپرێس:
وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرایكرد، ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی توركیا له سه‌ربازگه‌ی به‌عشیقه بۆ نیوه كه‌میكردووه.
غه‌یاس سورچی، وته‌بێژی مه‌ڵبه‌ندی نه‌ینه‌وای یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، توركیا له سه‌ربازگه‌ی به‌عشیقه له كاتی شه‌ڕی دژ به‌داعش زیاتر له‌هه‌زار سه‌ربازی جێگیركردبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ژماره‌یه بۆ 600 سه‌رباز كه‌مكراوه‌ته‌وه.
غه‌یاس سورچی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و سه‌ربازانه‌ی ئێستا له‌سه‌ربازگه‌ی به‌عشیقه‌ن چه‌ندین چه‌كی مامناوه‌ند و قورس و تانكیان پێیه، به‌ڵام به‌بێ هیچ جموجوڵێك له‌نێو سه‌ربازگه‌كه جێگیربوون.
ڕ . ج