شارپرێس:
لایه‌نه شیعییه‌كانی عێراق وه‌ڵامی داواكه‌ی موقته‌دا سه‌در بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ده‌نه‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، ناڕازیین له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی.
دوێنێ موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر لە نوسراوێكدا داوای دەستلەكاركێشانەوەی كابینەی حكومەتی عێراقی كرد كە لەلایەن عادل عەبدولمەهدییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، هاوكات داواشیكرد هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌یه‌وه به شارپرێس-ی راگه‌یاند، لایه‌نه شیعییه‌كانی عێراق وه‌ڵامی موقته‌دا سه‌دریان داوه‌ته‌وه و رایانگه‌یاندووه، ئه‌وان ناڕازیین به ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی، به‌ڵام "ئاماده‌ین بۆ گه‌یشتن به ته‌فاهومێك له‌وباره‌یه‌وه".
شارپرێس ئه‌وه‌شی زانیوه، ئه‌مشه‌و لایه‌نه شیعیه‌كان له‌ماڵی موقته‌دا سه‌در له‌گه‌ڵ رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در كۆده‌بنه‌وه و له‌باره‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراقه‌وه گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
ماوه‌ی پێنج رۆژه خۆپیشاندان له شاره‌كانی باشووری عێراق به‌رده‌وامه و به‌هۆیه‌وه گرژیی و ئاڵۆزی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و تا ئێستاش زیاتر له 102 كه‌س كوژراون و زیاتر له چوار هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
ئه‌مڕۆش محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق چاویكه‌ت به نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران و نوێنه‌ری سه‌ندیكاكان و له‌سه‌ر 13 خاڵ رێككه‌وتن، كه تیایدا هاتووه، ته‌رخانكردنی مووچه‌یه‌كی مانگانه بۆ نزیكه‌ی ملیۆنێك و 250 هه‌زار خێزان كه تۆماركراون و هیچ داهاتێكی مانگانه‌یان نیه و ئه‌و ژماره‌یه‌ش شایسته‌ی زۆربوونه به‌پێی ئاماره‌كان.
له خاڵی دووه‌می رێككه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه، گۆڕانكاری له مووچه‌ی خانه‌نشینكراوان بكرێت به‌بێ جیاوازی، له خاڵی سێیه‌میشدا ده‌ڵێت، سندوقێك دروستبكرێت بۆ پشتیوانیكردنی خوێندكاران به‌شێوه‌یه‌ك كه ئه‌و سندوقه هاوكاری بكرێت له رێگای ئه‌و بڕه پارانه‌ی كه كۆده‌كرێته‌وه له رێگه‌ی مووچه‌ی پله تایبه‌ته‌كان، هه‌روه‌ها به‌شداریپێكردنی خوێندكاران له به‌رنامه‌كانی گه‌شه‌پێدان و پڕۆژه‌كان بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی داهات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، به زوترینكات ده‌رگا به‌رووی گه‌نجاندا بكرێته‌وه به‌مه‌به‌ستی چوونه ناو هێزه‌كانی سوپا‌و پۆلیسه‌وه هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سوپا‌و پۆلیسدا فه‌سڵكرابوون.
له رێككه‌وتنه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، 100 هه‌زار یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوون له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق دروستده‌كرێت كه له بودجه‌ی 2020 دا پاره‌ی بۆ ته‌رخانده‌كرێت.
خۆپیشاندانەكان، كە بە داواكارییەكانی وەك باشكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و رەخساندنی هەلی كار دەستیپێكرد، دوای دەستوەردانی توندی پۆلیس كە گیانلەدەستدانی ژمارەیەك كەسی لێكەوتەوە، داواكاری خۆپیشاندەران گۆڕا بۆ دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەهدی.
لە كاتێكدا خۆپیشاندەران لەبارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانەوە هێزەكانی حكومەت بەوە تۆمەتبار دەكەن، كە بە گوللـە رووبەڕووی خۆپیشاندەران دەبنەوە، هێزەكانی حكوومەت بانگەشەی ئەوە دەكەن كە هەم خۆپیشاندەران و هەم ئەوان بوونەتە ئامانجی نیشانشكێنە نەناسراوەكان.