تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە ناوازەكەی كۆمپانیای مایكرۆسۆفت

هەمەڕەنگ

09/10/2019‌ 834 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت مۆبایلێكی ناوازە بەرهەمدەهێنێت، كە دەتوانێت بچەمێتەوە بە تەواوی جیاوازە لە مۆبایلە چەماوەكانی پێش خۆی.

مۆبایلەكە بەناوی surface Duo بڵاودەكرێتەوە، كە خاوەنی دوو ڕونمایە بە قەبارەی 5.6 ئینج، دەتوانرێت بەباری 90 پلە بچەمێتەوە و وەك كۆمپیوتەری تایبەتی بەكاربهێنرێت وە دەتوانرێت بە باری 189 پلە بچەمێتەوە و وەك كۆمپیوتەرێكی مامناوەند بەكاربهێنرێت، هەروەها دەتوانرێت بە باری 360 پلە بچەمێتەوەو وەك مۆبایل بەكاربهێنرێت، كە ڕووی پێشەوە و پشتەوەی دەبێت بە یەك ڕونما و باری مۆبایلەكەت پیشان دەدات.


هەروەها مۆبایلەكە جگە لە كارپێكەری ویندۆز، كە تایبەتمەندە بە كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، كارپێكەری ئەندرۆیدی بۆ مۆبایلەكەی زیاد كردووە بۆ ئەوەی ئاسان بێت بۆ بەكارهێنان.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ