هەوڵی چارەسەری كێشەكانی دیمبلی دەدرێت

وەرزش

09/10/2019‌ 692 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
موسا سیسۆكۆ بەرێوەبەری كارەكانی عوسمان دیمبلی فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، هەوڵی چارەسەری كێشەكانی ئەو یاریزانە دەدات.

بۆ ئەو مەبەستە موسا سیسكۆ لەفەرەنساوە گەشتی كردووە بۆ شاری كەتەلۆنیای ئیسپانیا، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە كۆببێتەوە.

بەپێی سەرچاوەكان، ئامانجی سەردانەكە ئەوەیە، كە موسا سیسكۆ لەگەڵ بەرپرسانی بەرشەلۆنە گفتوگۆ بكات‌و تەواوی كێشەكانی دیمبلی چارەسەر بكات.

عوسمان دیمبلی ماوەیەكە چەند كێشەیەكی لەیانەی بەرشەلۆنە هەیە، بەتایبەتی ئەوەی پابەندی رێنماییەكانی یانەكە نابێت، ئەوەش نیگەرانی بەرپرسانی بەرشەلۆنەی لێكەوتووەتەوە.

هـ ـ ح