ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو: پشتیوانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین

جیهان

09/10/2019‌ 3180 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ رایگه‌یاند، پشتیوانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن و هیوادارن به‌ زوترینكات ئاشتی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت.

ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ له‌باره‌ی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان رایگه‌یاند، "پشتیوانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین و هیوادارین به‌ زوترینكات ئاشتی باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بكێشێت".

ئەكرەم ئیمامئۆغلو كه‌ سه‌ر به‌ پارتی گه‌لی كۆمارییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی ئه‌مساڵی توركیادا به‌ پشتیوانی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر كاندیدی ئاكپارتیدا به‌ده‌ستهێنا.

ئه‌مڕۆ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان راگه‌یاند.