جۆبایدن: ئەمریکا خیانەتى لە کوردە هاوپەیمانەکانى کرد

کوردستان

10/10/2019‌ 1693 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگرى سەرۆکى پێشووى ئەمریکاو کاندید بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتوو رەخنەى لە ترەمپ گرت و پە خیانەتکار ناوى برد.
جۆ بایدن لە تویتێکدا نیگەرانی خۆی لەبارەی هێرشی تورکیا بۆ سەر هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە و نووسیویەتی، دوو رۆژ لەمەوبەر ئەمەریکا گڵۆپی سەوزی بۆ تورکیا هەڵکرد.
بایدن ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەمڕۆ ئەوان دەرئەنجامى ئەو بڕیارە دەبینن. هێزەکانی تورکیا پەلاماری ئەو شەڕکەرانە دەدەن کە هاوکارییان کردین داعش لەناوبەرین.
جۆ بایدن هێرشی کردووەتە سەر بڕیارەکە و دەڵێت، ئەمە خیانەتە، ئەمە فشاری سەر تیرۆرستان کەم دەکاتەوە و سەلامەتیمان کەم دەکات.
س.هـ