شاندی ئیمڕاڵی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاشی كرد

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

شاندی ئیمڕاڵی دەم پارتی ڕایگەیاند "ئەمڕۆ لە زیندانی ئەدیرنە، سەردانی هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، سەلاحەدین دەمیرتاش و هاوسەرۆكی پێشووی گەورەشارەوانیی ئامەد، عەدنان سەلچوك مزراكلیمان كرد."

شاندەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت "ورەی هاوڕێكانمان زۆر بەرز بوو، سڵاویان بۆ هەمووان هەبوو. ئاماژەیان بەوە كرد كە تا ئەو جێگەیەی بارودۆخی زیندان ڕێگەیان پێ بدات، لە نزیكەوە چاودێریی پرۆسەكە دەكەن".

لەدیدارەكەدا دەمیرتاش و مزراكلی باسیان لەوە كرد كە پەسەندكردنی یاسای چوارچێوە لەلایەن پەرلەمانی توركیاوە بە پشتیوانییەكی گەورە، زۆر گرنگ و بەهادارە، هەروەها بڕوایان وایە بۆ جێبەجێكردنی یاساكە، هەموو لایەنەكان ئەوەی دەكەوێتە سەر شانیان جێبەجێی دەكەن. جەختیشیان لەوە كردەوە كە بەشداریكردنی هەمووان لە پێناو بەڕێوەچوونی تەندروستی پرۆسەكەدا، گرنگییەكی گەورەی هەیە.