ئیلهام ئەحمەد: هەندێك لایەن پرۆسەی تێكەڵبوون لەگەڵ دەوڵەت ڕەش دەكەن

کوردستان

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 250 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوسەرۆكی پەیوەندییەكانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا دەڵێت، كۆتاییهێنان بە شەڕی چەكداری خاڵێكی دەستپێكە بۆ گەیشتنە چارەسەری سیاسی‌و پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك كاریگەرییەكی ڕاستەوخۆی لەسەر ناوچەكە هەبووە.

ئیلهام ئەحمەد بۆ كەناڵی ڕوناهی ڕایگەیاند "ئێمە هەوڵماندا كە لە هێرشەكانی ئەم دواییەدا بۆ سەر ناوچەكە پەیوەندی بە ئۆجالانەوە بكەین و دیداری لەگەڵدا بكەین."

دەشڵێت "كاتی ئەوە هاتووە كە هەموو كۆچبەران بگەڕێنەوە بۆ ماڵەكانیان. هێرشكردنە سەر كۆچبەران جێی قبووڵكردن نییە."

هەروەها ئیلهام ئەحمەد ڕونیكردەوە، هەندێك لایەن كە دژی پرۆسەی تێكەڵبوونن لە پشتی ئەم هێرشانەوەن، ئێمە سەبارەت بەم ڕووداوانەی دوایی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دیمەشقدا لە پەیوەندیداین.

ڕاشیگەیاند، پرسی تێكەڵبوونی كورد لەناو دامەزراوەكانی دەوڵەتدا بەئەنقەست ڕەش دەكرێت، بەڵام پرۆسەكە بەرەو هاوكاریی ڕاستەقینە دەچێت لەناو دەوڵەتدا و لە هەمووی گرنگتر، بریتییە لە گەرەنتیكردنی ماف و دەستكەوتەكانی گەلی كورد لە سوریای نوێدا.