ئارسن فینگەر: هازارد نابێتە جێگرەوەى ڕۆناڵدۆ

وەرزش

12/10/2019‌ 620 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپێس:

ڕاهێنەری پێشووی ئارسیناڵ ی ئینگلیزی ئارسن فینگەر ڕایگەیاند، پێیوانیە کە ئێدن هازارد باشترین جێگرەوە بێت بۆ شوێنی کریستیاننۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیاڵ مەدرید.
چێڵسی هازردی تەمەن ٢٨ ساڵی بە ٨٨ ملیۆن یۆرۆ فرۆشت دوای ئەوەی یاریزانی ناوباو ڕایگەیاند کە ئامادە نییە بۆندەکەی تازە بکاتەوە.
یانەی ڕیال پێی وابوو کە لە کۆتاییدا یاریزانێکیان دەستنیشان کرد دەتوانێت جێگرەوە بێت بۆ ئەستێرەی بەناوبانگ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.
ڕۆناڵندی تەمەن ٣٤ ساڵ تەنیا لەماوی ٤٣٨ لە دەرکەوتنیدا لە بێرنابیۆ توانیوێتی ٤٥٠ گۆڵ تۆماربکات،و توانی دوو جار جامی خولی ئیسپانی و ٤ جامی خولەپاڵەوانەکانی ئەوروپا بباتەوە بۆ یانەکەی.
رۆناڵدۆ هەر لە کاتی ڕۆشتنیەوە لە یانەکە ، ڕیال مەدرید تووشی ئاستەنگی زۆر بۆتەوە، کاتێک ساڵی پار بە جیاوازی ١٩ خاڵ لەدوای بەرشەلۆنای ڕکابەریەوە بوو و بە پلەی سێیەم وەرزەکەی کۆتایی پێهێنا.
هەروەها لە خولی پالەوانەکانی ئەوروپاشدا لە قۆناغی ١٦ دا کرانە دەرەوە لەسەر دەستی ئاجاکس.
زۆرێک باوەڕیان وابوو دوای هاتنی هازارد سەردەمە زێرینەکەی زیزۆ و ریال دەست پێدەکاتەوە، بەڵام یاریزانە بەلجیکیەکە لە کۆتا شەش یاری دا تەنیا یەک گۆڵی تۆمارکردووە.
ئارسینفینگەر دەڵیت " ئەستێرەی ناوبراو هەرگیز ناتوانێت وەک ڕۆناڵدۆ سەرو ٣٠ گۆڵ هەموو وەرزێک بۆ لۆس بلانکۆس.
ئامادەکردنی: رەوەند ئیسماعیل