شارپرێس:
گۆڤارى (نيزافيسيمايا غازيتا) راپۆرتێكى بڵاوكردۆته‌وه ده‌رباره‌ى
هه‌وڵى ديموكراته‌كان بۆ هاوكارى كردن له‌گه‌ڵيان له پرسى كه‌نارگيركرنيدا.
له راپۆرته‌كه‌دا
هاتوه: سه‌رۆكى ئه‌مريكا دۆناڵد ترامپ ره‌تى كردۆته‌وه هاوكارى بكات له‌گه‌ڵ ئه‌و
لێكۆڵينه‌وه‌يه‌ى حزبى ديموكرات ده‌ستيان پێكردوه؛ كه پێده‌چێ ببێته هۆى كه‌نارگيركردنى.
رۆژى سێ شه‌ممه،
پارێزه‌رى كۆشكى سپى به كۆنگرێسى راگه‌ياندوه سه‌رۆك نيازى ئه‌وه‌ى نيه هاوكارى
ئه‌ندامانى كۆنگرێس بكات له لێكۆڵينه‌وه‌يان ده‌باره‌ى گفتوگۆ ته‌له‌فۆنيه‌كانى
مانگى يۆليۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئۆكرانى ڤلاديمير زيلينسكى. له نامه‌كه‌دا هاتوه،
پارێزه‌رى كۆشكى سپى (بات سيبولونى) ديموكراته‌كانى تۆمه‌تبار كردوه به هه‌وڵى
ياريكردن به ئيراده‌ى ده‌نگده‌ره ئه‌مريكيه‌كان به رێگه‌ى نا ياسايى.
ناوبراو
رايگه‌ياندوه كۆشكى سپى ره‌تى ده‌كاته‌وه هاوكار بێت له لێكۆڵينه‌وه‌كانى
كۆنگرێس، چونكه هيچ ميكانيزمێكى ياسايى له‌به‌رده‌ست نييه ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردن
پابه‌ند بكات به‌هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ ياسادانه‌ره‌كاندا له نمونه‌ى ئه‌م بابه‌تانه.
ئه‌وه‌شى
دووپاتكردۆته‌وه ، ده‌ستور ته‌نها له بابه‌تى لێپرسينه‌وه‌دا سه‌رۆك پابه‌ند ده‌كات
به‌هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێسدا، نه‌وه‌ك له لێكۆڵينه‌وه سه‌ره‌تاييه‌كان، كه
ته‌نها يه‌ك تۆمه‌تى دياريكراو نيه دژى سه‌رۆك سه‌رۆك.
به‌م شێوه‌يه،
له واقيعدا، ترامپ داوا له كۆنگرێس ده‌كات هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى لێپرسينه‌وه
له‌گه‌ڵيدا وه‌ك سه‌رۆك ديارى بكات، پێش ئه‌وه‌ى هيچ پرسيارێكى ئاراسته بكرێت. ئه‌گه‌ر
بێت و 226 ئه‌ندام دژى كه‌نارگيركردنى ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وا هاوكارييان ده‌كات. ئه‌مه‌ش
ئه‌گه‌رێكى لاوازه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ديموكراته‌كان ژماره‌يان 235 ده‌نگه، و
نزيكه‌ى 200 ئه‌نداميان له‌گه‌ڵ پاڵپشتى كردنى بيرۆكه‌ى كه‌نارگيركرنيدان.
گه‌وره
توێژه‌ر له په‌يمانگه‌ى ئه‌مريكا و كه‌نه‌دا (ڤلاديمير پاتيوك) تێبينى ئه‌وه‌ى
كردوه داواكارى دادگايى له نێوان ديموكراته‌كان و سه‌رۆكدا ماوه‌يه‌كى زۆر ده‌خايه‌نێت،
تا ئه‌و راده‌يه‌ى ئه‌گه‌ر ترامپيش پابه‌ند بكرێت به هاوكارى كردنى كۆنگرێس،
نابێته هۆى ئه‌وه‌ى كه‌نارگيركردنه‌كه به سه‌ركه‌وتويى كۆتايى پێ بێت. له‌م
باره‌يه‌وه ده‌ڵێ: ديموكراته‌كان ناتوانن هيچ شتێك بكه‌ن به‌بێ پاڵپشتى كردنى به‌شێكى
كه‌م له كۆماريه‌كان، كه ترامپ پێگه‌ى هۆى به شێوه‌يه‌كى پراكتيكى له نێوياندا
به‌هێز كردوه.
توێژه‌رى
ناوبراو پێشبينى ئه‌وه ناكات دابه‌ش بون له نێو كۆشكى سپيدا رووبدات، و پێى وايه
ئه‌ندامانى ئيداره‌ى ترامپ قه‌ده‌غه‌ى هاوكارى كردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێسدا ده‌كه‌ن، و
ده‌ڵێ: دابه‌ش بوون ته‌نها ئه‌و كاته روو ده‌دات سياسيه‌كى چاوه‌ڕوانكراو سه‌رهه‌ڵبدات
و باشتر بێت له سه‌رۆكى ئێستا، دياره ئه‌مه‌ش شتێكى نزيك نييه.
RT.Arabic
حلمى ره‌سول
ره‌زا