دانیاڵ جەیمس دەنگۆکانى بورانەوەى رەتدەکاتەوە

وەرزش

14/10/2019‌ 658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

یاریزانی باڵی یانەی مانستەر یۆنایتد  دانیاڵ جەمیس رەتیکردەوە کە بوورابێتەوە لەکاتی بەرکەوتنە سەخەکەی شەوی یەکشەمە لەمیانەی یاری یانەکەی وێڵز لە پاڵوتنەکانی یۆرۆی ٢٠٢٠ دژی کرواتیا.
یاریزانە ٢١ ساڵەکە لەزەویدا مایەوە دوای ئەوەی بەرکەوتنی سەر ڕوویدا لەگەڵ یاریزانی کرواتی دۆماگۆچ ڤیدا لە نیوەی گێمی یەکەم لە یاریگای کاردیف.
جەمیس زۆر بەخێرایی لەلایەن ستافی پزیشکییەوە چارەسەری بۆ کرا و توانی بگەڕێتەوە بۆ ناو یاریگا.
هەرچەندە ترس لەسەر یاریزانەکەی شەیتانە سوورەکان هەبوو، بەڵام پاش یاریەکە ڕایگەیاند کە نەبووراوەتەوە لەکاتی بەرکەوتنەکەدا.
ناوبراو بە سکای سپۆرتی ڕاگەیاند کە دەکرێت هەندێت ئازارم پێگەیشتبێت بەڵام لەم یاریانەدا ئەوە پێشبینی کراوە، من باشم هەرچەندا وابزانم بەسەریدا کێشام بەڵام خۆشبەختانە نەبوورامەوە"
سەرچاوە: www.mirror.co.uk
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل