شارپرێس:
بەپێی سەرچاوەكان یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بەرگیركارێك بۆ بەهێزكردنی هێڵی بەرگری بكرێت، بۆ ئەوەش چاودێری بەرگریكارێكی بەرازیلی دەكات.
رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاویكردەوە، لەو بارەوە ئیریك ئەبیدالی سكرتێری هونەری یانەی بەرشەلۆنە سەرسامە بەتواناكانی یاریزانی بەرازیلی رۆدریگۆ كایۆی بەرگریكاری یانەی فلامینگۆ.
رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەبیدال هاتووەتە سەر هێڵ دەیەوێت بەزووترین كات رۆدریگۆ بگوازێتەوە بۆ كامپ نو ریزی یانەی بەرشەلۆنە.
بەرشەلۆنە بۆ شوێنگرەوەی ساموێل ئۆمتیتی دەیەوێت ئەو بەرگریكارە بكرێت، كە ئەو یاریزانە ماوەیەكی زۆرە تووشی پێكان بووە.
هـ ـ ح