مۆرینۆ لە ئێوارە خوانێكدا لەگەڵ بەرێوەبەری یانەی ئارسیناڵ بینراوە

وەرزش

04/11/2019‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاهێنەری گەنەرس ئونای ئێمری لەوای یەكسانبوونەكەیان لەگەڵ وڵڤس و ڕەخنەی هاندەران لەژێر فشاردایە، كە دەكرێت واز لە ئارسیناڵ بهێنت.

لەبەرانبەردا خۆزێ‌ مۆرینهۆ چاوڕێی كارێكی باش دەكات بۆ ئەوەی بگەرێتەوە كاری ڕاهێنەرایەتی پاش ئەوەی ساڵی پار لەكاری ڕاهێنەرایەتی مان یۆنایتد دوورخرایەوە.

بەپێی گۆڤاری  The Times، مۆرینهۆ لەگەڵ بەرێوبەری یانەی ئارسیناڵ سەنلیحی لەئێوارە خوانێكدا كۆبوونەتەوەو ڕاهێنەرە پرتوگالییەكە بە یاریزانەكانی تیمەكە سەرسام بووە.

ڕاپۆرتەكە ئەوەشی ڕاگەیاند، زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی لەلایەن ئیمیرییەوە كێشە و هەڵە لێتێگەیشتنی درووست كردووە لەنێوان خۆی و ئەستێرەكانی یانەكەیداو ئەوەش هۆكاری ئەنجامە خراپەكانی یانەكە.

ڕاهێنەرە پرتوگاڵییەكە چەندین ئۆفەری لەماوی ١٠ مانگدا ڕەتكردووەتەوە بەهۆی ئەوەی كە خۆی ناتوانێت ناگونجێنێت، لە ئێستاشدا دەكرێت هەر ئۆفەرێك لەلایەن ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ شوێنگرتنەوەی زینەدین زێدان ڕازیبێت .

بەڵام بەڕاشكراوی باسی خۆشەویستی خۆی كرد بۆ تۆپی پێی ئینگلیزی و لەندەنی وەك ماڵی خۆی لێكردووە، ئەمەش فاكتەرێكە كە دەكرێت لەئارسیناڵەوە نزیك بێت.

وەرگێڕان ڕەوەند ئیسماعیل