بۆچی كەسە بەتەمەنەكان بەیانیان زوو خەبەریان دەبێتەوە؟

تەندروستی

06/11/2019‌ 1567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك باس لە تەمەن و خوی خەو دەكرێت ئەوا چەند مەسلەیەك دێتە پێشەوە، بەتایبەتی پرسی لەخەوهەستانی زووی كەسە بەتەمەنەكان.

لە توێژینەوەیەكدا، كە لە گۆڤاری Proceedings of the Royal Society B  بڵاوبووەتەوە، توێژەرەوان چەند كەسێكی خۆبەخشیان بانگكرد و گروپی ٢٠ بۆ ٣٠ كەسیان لێدروست كرد.

توێژەران داوایان لێیان كرد، كە لە دەرەوەی ماڵەكەیاندا بژین و دوور لە ئامێر و كەرەستەی ناوماڵ و وەك مرۆڤە سەرەتاییەكان نزیك ئاگر بخەون و ژینگەكەیان سروشتی بێت.

بۆ ئەوەی بزانن مرۆڤە سەرەتاییەكان چۆن ژیاون، توێژەرەوان ٣٣ پیاو ئافرەتیان لەنێوان تەمەنەكانی ٢٠ بۆ ٦٠ ساڵدا كۆكردەوە، كە تیایدا بۆ ماوەی ٢٠ رۆژ چاودێری سیستەمی خەویان كرا.

دەركەوت ئەوانەی تەمەنیان لە ٥٠ بۆ ٦٠ ساڵدا بوو لە كاتژمێر ٨ شەو دەخەوتن و ٦ بەیانی خەبەریان دەبووەوە، لەهەمان كاتدا ئەوانەی دیكە دوای كاتژمێر ١١ دەخەوتن تا كاتژمێر ٨ ی بەیانی.

هەندێك لە بەشداربووان لە نیوەی شەودا خەبەریان دەبووەوە بۆ ئەوەی چاودێری منداڵەكانیان بكەن و پشوو بەخۆیان بدەن، ئەمەش ئەوە دەگەنێت كە تا كەسەكان دەچن بەتەمەندا هۆرمێنی میلاتۆنینی خەویان كە دەبێتەوە.

یەكێكی دیكە لایەنی دەروونییە لای كەسە بەتەمەنەكان، وەك خەمۆكی پەیوەندی بەم ڕووداوە هەیە، یاخود هەناسە بڕكێ و پرخە كردن، كە ئەم هۆكارانە ڕوودەدەن وا لە كەسەكە دەكەن بەئەستەمی خەوی لێبكەوێتەوە.

ئەگەر زانیت هەموو بەیانییەك زوو خەبەر دەبێتەوە و كێشەت بۆ دروست دەكات ئەوا دەبێت سەردانی پزیشك بكرێت.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل