سودێكی پێشبینی نەكراوی كۆلستڕۆڵ

جیهان

07/11/2019‌ 1512 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگۆڤاری Molecular and Cellular Endocrinology  بڵاوكراوەتەوە، خانەی بێتل لە پەنكریاسدا جۆرە ئەنسۆلینێك بەرهەم دەهێنێت، كە هۆكارێكی سەرەكییە بۆ ڕێكخستەوەی ڕێژەی شەكرە.

توێژەرانی دوو زانكۆ ئاماژە بەوە دەكەن، كە ڕۆڵی گرنگی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین دەگەڕێتەوە بۆ وەرگری GPR183 ، كە وەرگرێكە لەسەر ڕووی خانەی بێتایە.

ئەلبێرت ساڵحی، سەرۆكی تیمی لیكۆڵینەوە لەزانكۆی لۆندی سویدی دەڵێت: ئەگەر ڕێگەیەك بدۆزینەوە بۆ ئەوەی وەرگری GPR183 چالاك بكەین، ئەوا دەتوانین یارمەتی ئەو كەسانە بدەین، كە ڕێژەی كۆلستڕۆڵ لەخوێنیاندا نزمە.

هەروەها وتی: ئەگەر ڕێژەی كۆلستڕۆڵ لەهەر كەسێكدا بەرزبوو، دەبێتە هۆی ئەوەی وەرگرەكانی بەرپرس لەبەرهەمهێنانی ئەنسۆلین چالاك ببێت و كەسەكە هەست بەبرسێـی دەكات، ئەگەر كەسەكە جڵەوگیری بكات و خواردنی تەندروست بخوات، دەبێتە هۆی ڕێكخستنەوەی ڕێژەی شەكر و چەوری ناو خوێن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ