زەیدان: بنزیما هاوشێوەی رۆناڵدۆیە بۆ مێژووی ریاڵ مەدرید

وەرزش

07/11/2019‌ 279 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زەینەدین زەیدانی فەرەنسی‌و راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، وەسفی كەریم بنزیمای فەرەنسی ‌و یاریزانی یانەكەی كرد.

زەیدان لەمیانی لێدوانێك وتی: كەریم بنزیما یاریزانێكی گەورەیە، ئەو هاوشێوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆیە بۆ مێژووی ریاڵ مەدرید.

زەیدان وتیشی: كەریم بنزیما لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە بۆ یانەكە گرنگی هەیەو دەمانەوێت بەردەوام بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە شەوی رابردوو یانەی ریاڵ مەدرید لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رووبەڕووی یانەی كاڵاتەسەرای بووەو یارییەكەی بەشەش گۆڵی بێبەرانبەر بردەوە.

لەو یارییە كەریم بنزیما ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات، بۆیە زەیدان بەو شێوەیە وەسفی یاریزانەكەی كرد.

هـ ـ ح