شارپرێس:
بەهۆى ده‌ستڕێژی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق چوار خۆپیشانده‌ر له به‌غدا كوژراون.
بەپێى هەوڵى میدیاکانى عێراق لە خۆپیشاندانەکانى ئه‌مڕۆى شارى بەغدا ئاڵۆزى لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداوەو بەهۆیەوە چوار خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی ٣٠ى دیکەش بریندار بووە.
خۆپیشاندانەکان لە شەقامى رەشیدی شارى بەغدا روویداوەو کاتێک خۆپیشاندەران ویستوویانە بەر بەستەکانى شەقامەکە تێپەرێنن و بەرەو ناوچەیەکى تر بڕۆن، بەڵام لەوکاتەدا پێکهەڵپڕژان لە نێوان هەردوولا دروست بووە.
لەلایەکى دیکەوە هێزە ئەمنییەکان لە شارى بەصرە پەلامارى خۆپیشاندەریانیان داوەو بەهۆیەوە ژمارەیەک خۆپیشاندەر بریندار بوون.
له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوودا، شه‌پۆلێكی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی له عێراق سه‌ریهه‌ڵداوه و هاووڵاتیان داوای چاكسازی ریشه‌یی و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كه‌ن.
لەسەرەتاى خۆپیشاندانەکانى عێراقەوە ٢٨٠ کەس کوژراون و بەمەش ژمارەى کوژراوەکان دەگاتە ٢٨٤ کەس، هاوکات نزیکەى هەزار کەسیش بریندار بوون.
س.هـ