شارپرێس:
وەك پێشتر دەنگۆكان بڵاوبوونەوە، كە گوایە تۆڕی كۆمەڵایەتی TikTok مۆبایلێك تایبەت بەخۆی دروست دەكات وادەردەكەوێت دەنگۆكان ببن بە ڕاست كۆمپانیاكە ئامێری تایبەت بە ئەپەكەی دروست كردووە.
ئەم ئەپە لەنێو هەرزەكارەكاندا زۆر بەربڵاوبووەوە بەخێرایی و توانی پێش هەندێك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بكەوێت.
دەنگۆكان لەسەر زانیارییەكانی تایبەت بە مۆبایلەكەی TikTok هێشتا پارێزراوە، بەڵام گومان دەكرێت مۆبایلەكە تەنیا لە وڵاتی چین بفرۆشرێت.
دەنگۆی ئەوەش هەیە، كە مۆبایلەكە ڕێگە بە بەكارهێنەران دەدات بەئاسانی ئەپی TikTok بكەنووە ئەویش پاش كردنەوەی قفڵەكە دەبێت.
دەوترێت كە سناپدراگۆنی مۆبایلەكە ٨٥٥ پلەسە و ٤ هەزار AH باترییەكەیەتیو كامێرای فراونی ٤٨ مێگاپێكسڵ و ٨ مێگاپێكسڵ بۆ كامێرای پەیوەندی كردنو ٥ مێگاپێكسڵ بۆ مایكرۆ كامێرا و ٢٠ مێگاپێكسل بۆ سێڵفی كامێرا.
وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل