دوكەڵی جگەرە زیان بەچاوی منداڵان دەگەیەنێت

تەندروستی

08/11/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەك، كە لە زانكۆی هۆنگ كۆنگ ئەنجامدراوە، دەریخستووە كێشانی جگەرە لە نزیكی منداڵ كاریگەری خراپ لەسەر لەسەر منداڵ جێدەهێڵێت و زیان بە بینینی منداڵ دەگەیەنێت.

توێژەرانی زانكۆی هۆنگ كۆنگ، توێژینەوەكەیان لەسەر هەزار و 400 منداڵ ئەنجامداوە، كە تەمەنیان لە نێوان 6 بۆ 8 ساڵیدایە، بۆیان دەركەوتووە دووكەڵی جگەرە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە دەمارەكانی خوێنی پەردەی چاو، كە پێی دەوترێت پلاسێنتاو دەبێتە هۆی لاوازبوونی بینینی منداڵ.

لە توێژینەوەكەدا هاتووە چەندێك ژمارەی ئەو كەسانە زۆرتر بێت، كە جگەرە لە نزیكی منداڵێك بكێشن، زیاتر زیان بەچاوی منداڵەكە دەگات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە