فێڵێك لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرامدا

هەمەڕەنگ

11/11/2019‌ 765 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خزمەتگوزارییەك لە ئینستاگرامدا ڕێگەت پێدەدات ئەو پۆستانەی، كە ناتەوێت لە پرۆفایلەكەتدا بمێنێت لای بەریت بەبێ ئەوەی بەتەواوەتی بیانسڕیتەوە.

لەكاتێكدا، كە هەڵبژاردەت هەیە دەتوانیت وێنە كۆنەكانت بسڕیتەوە، بەڵام ئەوە بۆ هەتاهەتایە، ئەمەش ناكرێت، چونكە هەندێك كات حەز دەكەیت وەك یادگاری بمێنەوە.

ئەم خزمەتگوزارییە بە Archive ناسراوە، واتا ئەرشیف كردن‌و لەلایەن ئینستگرامەوە بانگرشەی بۆنەكراوە و زۆركەس ئاشنای نییە.

ئەمانە ئەوشتانەن، كە دەتوانیت بیكەیت دەربارەی Archive  كردن:
برۆ سەر ئەو وێنەی، كە دەتەوێت لایبەریت، بەڵام نەك بەتەواوەتی.

پەنجە بنێ بە سێ خاڵی سەر لای ڕاستی وێنەكەدا

پەنجە بنێ بە Archive دا.

دەبیبیت وێنەكە لەسەر پرفایلەكەت نامێنێت.

ئەی چۆن بتەوێت بیگەڕێنیتەوە:
برۆسەر پرۆفایلەكەت و پاشان سێ خەتەكە بكە، كە لەسەرەوەی دەستە ڕاستدایە.

پاشان پەنجە بنێ بە Archive دا
پاشان دوو شت پیشان دەدات یەكەم پۆستە ئەرشیفەكان و دووەم ستۆرییە ئەرشیفەكان .

هەروەها بڕۆرە سەر هەر وێنەیەك، كە خۆت دەتەوێت بیگەڕێنیتەوە بۆ سەر پرفایلەكەت.

پەنجە بنێ بەسێ خاڵەكەی سەرەوەی دەستە ڕاست پەنجە بنێ بە ‘Show on Profile دەبینیت، كە دەگەرێتەوە سەر پرۆفایلەكەت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل