ئامەزۆن دەسكێشێكی تایبەت بەماوس گرتن بۆ وەرزی سەرما دروست دەكات

جیهان

12/11/2019‌ 274 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك لە ئۆفیس دانیشتویت، زستان دێت ئەوا ئەستەمیمان بۆ دروست دەبێت، كە ماوس دەگرین بەدەستمانەوە  بەهۆی سەرمامەوە.

بەڵام بەرهەمە نوێكەی ئەمەزۆن ئەم كێشە چارەسەر دەكات كاتێك دەستكێشێكی تایبەتی بە ماوسگرتن دروست كرد كردووە.

ئەم دەستكێشە وایەری USB پێوەیە و دەستەكانت بەگەرمی دەهێڵێتەوە لەئەمەزۆندا نرخەكەی بە ١٦ پاوندەو بە ٧ رەنگ بەردەستە.

لەناو دەستكێشەكەدا گەرمكەرەوەی تێدایە، كە دەست گەرم دەكاتەوە .

دەربارەی ئەمە چەند كارمەندێك وتیان، هەركاتێك  دەهاتین بۆ كار كردن هەر كە دەستمان بەر ماوسەكە دەكەوت سڕ دەبوو لە سەرمادا، بەڵام لەمەودوا نا، دەسكێشی ماوس گرتنی گەرم كەرەوە ئەم كێشەی بۆ چارەسەر كردوین زۆر سوپاسیان دەكەم.

یەكێكی دئیكە لە كارمەندەكان وتی: لە شوێنكارەكەم زۆر پێم پێدەكەنن، بەڵام ئەمە ژیان ڕزگاركەرە بۆمن و دەستەكانم گەرم دەكاتەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل