بەرپرسێكی ئێرانی: ناچاربووین تەقە لە خۆپیشاندەران بكەین

جیهان

18/11/2019‌ 978 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
محەمەد مەحمود عیبادی بەرپرسی وەزارەتی ناوخۆی ئێران لەهەرێمی سیرجان دەڵێت: پۆلیس ناچاربووە فیشەكی ئاگاداركردنەوە بە خۆپیشاندەرانەوە بنێت لەبەر ئەوەی بەلقە دار پەلاماری كۆگایەكی سووتەمەنیانداوە .

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران دەشڵێت: خۆپیشاندەران بە لقی دار هێرشیان كردووە و چەقۆ و چەكیشیان پێبووە، خۆم لەوێ بووم هیچ چارەیەكمان نەبوو جگە لەئاگاداركردنەوەیان لەڕێگای تەقاندنی فیشەكەوە، توانیمان دووجار لە كۆگاكە بیانكەینە دەرەوە، بەڵام هەر سوور بوون لەسەر ئەوەی بگەنە تانكەرەكانی سووتەمەنی، بەوەش قەیرانێك درووست بوو، بەهۆی ئەو رووداوەشەوە كۆمەڵێك كەس بریندار بوون.

لە ڤیدیۆیەكدا دیارە، كە چۆن تەقە لە خۆپیشاندەرانی شاری ساوە لەباشووری رۆژئاوای ئێران دەكرێت . 

لە ڤیدیۆیەكی تردا دەردەكەوێت، كە خۆپیشاندەران گەمارۆی تەلاری پاریزگای یەزد دەدەن و ئاسایشی ئێرانیش تەقە لە خۆپیشاندەران دەكات .

بەهۆی خۆپیشاندان و نارەزایەتییەكانی ئێرانەوە شەر و بەیەكدادانی توند لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران درووست بووە و بەو هۆیەشەوە ژمارەی كوژراوەكان بۆ ١٢ كوژراو بەرزبووەتەوە، كە بەهۆی گرانكردنی نرخی بەنزینەوە لەبەشێكی شارەكانی ئێران هەڵگیرساوە  .

لای خۆیەوە، هێزە ئەمنییەكان و دەزگا هەواڵگرییەكان لەزۆرینەی پارێزگاكان نامەی دەنگیان بۆ هاووڵاتیان ناردووەو تێیدا هۆشداریان داونەتێ لەوەی نەچنە پاڵ خۆپیشاندانەكان .


لەگەڵ ئەوەشدا هاووڵاتیانی ئێرانی لە زۆربەی پارێزگاكان دەستیان كردووە بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی نارەزایەتی دژ بە ڕژیمی ئەو وڵاتە، كە بەقسەی چالاكان و ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە خۆپیشاندەران لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان تووشی بەیەكدادان و پێكهەڵپژان بوون، كە زۆر بەچڕی بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران بڵاوەیان پێكراوە.

بەگوێرەی كەناڵی "دوڕ"ی فارسی لەئێستادا ٥٣ شاری ئێرانی خۆپیشاندان و گردبوونەوەی نارەزایەتی هەیە، كە هەندێكیان سەریانكێشاوە بۆ رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هیزە ئەمنییەكان كە پەلاماری خەڵ

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵلا ئاڵی