ململانێی گاز.. ئەڵمانیا وەبەرهێنانەكانی دەپارێزێت‌و روسیاش سودمەند دەبێت

جیهان

18/11/2019‌ 872 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (ئیسكپرت ئۆنلاین) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی رزگاركردنی گازی روسیا لە كۆت و بەندەكانی ئەوروپا لەلایەن پەرلەمانی ئەڵمانیاوە.

بەپێی راپۆرتەكە، لە 13ی نۆڤەمبەر، پەرلەمانی ئەڵمانیا بڕیاریدا هەمواركردنەوە لە یاسای ئەڵمانیا بكات بەوەی كۆت و بەند لەسەر پرۆژەی (شلی باكوور-2) هەڵگرێت، كە رێنماییەكانی ئەوروپا بەسەریدا سەپاندبووی.

گەورە ستراتیژییەكان لە یۆنیڤیر كاپیتاڵ، دیمیتری ئەلیكسەندرۆف وای دەبینێت رەزامەندی پەرلەمانی لەسەر پرۆژە یاساكە، كە رێگە بەهەڵگرتنی كۆت و بەندەكان دەدات لەسەر پرۆژەی شلی باكووری -2، ئاماژەیە لەسەر ئەوەی، كە ئەڵمانیا رەزامەندە پەرە بەزیادكردنی بەكاربردنی گازی روسی بدات و هەبوونی هێڵی گاز لەسەر خاكەكەی سودی بۆی دەبێت، تا ئەو رادەیەی دانیمارك، كە دروستكردنەكەی بۆ ماوەی دوو ساڵ دواخست بەهۆی زیانە ژینگەییەكان، بەڵام لەكۆتاییدا رەزامەندی لەسەر دەربڕی.

بەڵام بەڕێوەبەری سندوقی گەشەپێدانی مافەكان و نێوەندگیری لەكۆمەڵەی سوتەمەنی و وزە، ئەلیكسەندەر باخوموف، وای دەبینێت یاسادانەرەكانی ئەلمانیا بە بەرگریكردنیان لە هێڵی بۆری گازی روسیا و رێكخستنەكەی بەرگریكردنییانە لە وەبەرهێنانەكانیان، كە لە شلی باكوور 2 دا بەكاریان هێناوەو دەگاتە 2 ملیار یۆرۆ، ئەم بابەتەش ناكرێت لە ژێر رەحمەتی هات و نەهاتدا جێبهێلن، بۆ نموونە، وەك ئەوە وایە رێگا لە بەشی سێیەكی وزە لە یەكێتی ئەوروپا بگێرێت، كە بریتییە لە پڕكردنەوەی هیڵی بۆری گاز.

ئەڵمانیا، كە رێژەیەكی زۆر گاز لە روسیاوە دەهێنێت بە شێوەیەكی راستەوخۆ، ببێتە جەمسەرێكی نوێ بۆ گاز و جێگای جەمسەری نەمساوی دەگرێتەوە لەم دۆخەدا. 

كێشەی سەرەكی سیاسی، كە ململانێكەی بەدەوردا دەخولێتەوە، ئەوەیە ئەگەر بێت رێژەیەكی زۆر لە بۆریەكانی ئۆكرانیاوە بڕوات.

هەروەك باخوموف ئاماژەی پێدەكات، رێژەیەك بێت لە نێوان 10 بۆ 15 ملیار مەتری چوارگۆشە، لە هەمان كاتدا كۆمپانیای غازبرم لەسەر هەڵوێستێكی دانوستكاری بەهێز بەدەست بهێنێ و توانای ئەوەی هەبێت مەرجەكانی بەسەر ئۆكرانیادا بسەپێنێ. هەروەها پێشی وایە سەركەوتنی دوو لایەنەی یەكێتی ئەوروپادا وا دەكات شوێنكەوتەیی پێداتێپەڕینی روسی و ئۆكرانی پاشەكشە بكات، و دەتوانێ بەهێزەوە دانوستاندن لەسەر نرخی كەمتری گاز بكات.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا