شارپرێس:
لویس ئەنریكی ئیسپانیو راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەكەی كودەتای بەسەر رۆبەرت مۆرینیۆی هاونیشتمانی كردووە.
ئەنریكی دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو دەستی لەپۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كێشایەوە، بەم دوایانە گەڕایەوە.
بەپێی سەرچاوەكان، ئەنریكی دوای گەڕانەوەی داوای رۆبەرت مۆرینیۆی رەتكردووەتەوە ببێتە جێگری، كە ئەوەی دووەمیان لەجێگەی ئەوەی یەكەم پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیای وەرگرتبوو.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، لەبەرانبەر ئەوەی ئەنریكی سووربووە لەگەرانەوە بۆ پۆستەكەی، مۆرۆینیۆ رازی نەبووە بە جێگریو دەستی لەكاركێشاوەتەوە.
ئەنریكی بەهۆی نەخۆشكەوتنو دواتر مردنی كچەكەی دەستی لەپۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا كێشایەوە.
هـ ـ ح