هەوڵدان بۆ تێكدانی پەیوەندی نێوان ئەردۆغان و پۆتین

مەلەفی تایبەت

01/12/2019‌ 1827 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانە، گۆڤاری (فزغلیاد) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی هەوڵێك لە ئەوروپا بەوەی ئەردۆغان بەرپرسە لەخستنە خوارەوەی فرۆكەی روسی (سو-25) و كوشتنی فرۆكەوانەكەی لە ساڵی 2015 دا.

بەپێی راپۆرتەكە، ململانێی نێوان توركیا و ئەوروپا دەچێتە جەنگێكی بانگەشەیی كراوەوە، هەردوولا شێوازی زۆر خراپ دژی یەكتری بەكاردەهێنن، بابەتەكەش بە شێوەیەك لەشێوەكان پەیوەندی بە روسیاوە هەیە، بەتایبەتی لەبابەتی كوژرانی فرۆكەوانە روسیەكە (ئۆلیگ بیچكۆف)، كە فرۆكەكەی لەلایەن توركیاوە خرایە خوارەوە لە ساڵی 2015 دا.

بە ڕوانین لە زۆری دژییەكی لە پەیوەندیەكانی روسیا و توركیا و رادەی زاڵ بوون بەسەریدا لەدیدی یەكێتی ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ، شتێكی لۆژیكی و ئاساییە هەوڵەكانیان لەبواری بانگەشەدا بۆ دیارخستنی ئەو دژیەكیە بخەنە گەڕ رووەو تێكدانی لێكتێگەیشتنی نێوان ئەنقەرەو مۆسكۆ. 

هەروەها پێناچێ ئەم شتێكی ئالۆز بێت، بە روانین لە هەستیاری ئەردۆغان لەهەمبەر وشەی چاپكراو و نوسراو.
لە ئێستادا بەرەیەكی رۆشنبیر بە توندی بەرهەڵستكاری ئەردۆغان دەكەن و هەندێك لە رۆژنامەنووسە بەناوبانگەكان كۆچیان كردووە، كە لە ستوكهۆلم رێكخراوی پەنابەرانی تورك و كورد بونیان هەیە، لەوێ رۆژنامەی نۆردیك مۆنیتۆری ئەلیكترۆنی بڵاو دەكەنەوە.

ئەم رۆژنامەیە راپۆرتێكی رائیدی پێشوو لە ئەركانی توركی (ئەركان ئاغین)  بڵاوكردووەتەوە، كە لیژنەی سەر بەناتۆ ئامادەی كردووە و لە 24ی نۆڤەمبەردا و لە یادی چوارەمین ساڵیادی كوشتنی فرۆكەوانە روسییەكەدا بە كورتی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، خودی ئەردۆغان رێگەی داوە هێرش بكرێتە سەر فرۆكە روسییەكە.

دەكرێت هەموو ئەمانە تەنیا دەستپێشخەری بێت لەلایەن رێكخراوەكانی پەنابەرانەوە، بەڵام جێگای گومانیشە بە هۆی دۆخی ترەوە (لە نێویاندا جەنگی زانیاری دژی ئەنقەرە لە ئەوروپا و هاوپەیمانی ناتۆ)، ئاماژەش بۆ ئەوە دەكرێت رەنگە هەندێك دەزگای هەواڵگری ئەوروپی لە پشتیەوە بن. دیارە، كە لە ئێستادا ناكرێت بەم جۆرە رەفتارانە پەیوەندی نێوان توركیا و روسیا تێكبدرێت، بەلام بازنەكانی پەنابەرانی تورك بابەتێكی بە ئازاریان هەڵبژاردووە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە