گۆرانییەكەی عاسی حەلانی بۆ لوبنان

جیهان

02/12/2019‌ 363 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی گەورەی وڵاتی لوبنان عاسی حەلانی، لە ڕێگەی كەناڵەكەی خۆی لەیوتوبەوە گۆرانی نیشتمانی بڵاوكردەوە.

ئەو هونەرمەندە هەمان گۆرانی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داناوە و نوسیویەتی نیشتمان وەكو دایك وایە، نیشتمان وەكو خوێن بە نێو دەمارەكاندا دێت و دەچێت، كە گۆرانییەكەی بۆ لوبنان وتووە .

هەروەها حەلانی نوسیویەتی: نیشتمان شایەنی ئەوەیە شۆڕشی لە پێناودا بكەیت.


محەمەد زین حەلانی، كە ناوی تەواوی هونەرمەندی ناوبراوە لە 28 ی نۆڤەمبەری 1970 لە وڵاتی لوبنان لە دایك بووە و خاوەنی چەندین شاكاری مەزنی وەكو بیتك قصر و عتر المحبە یە
وەرگێڕانی: ڕەنج ڕەسوڵ