هۆشدارییەكی تەندروستی بۆ ژنانی سەروو 30 ساڵ

تەندروستی

03/12/2019‌ 785 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی كامبریدج، ئەو ژنانەی تەمەنیان گەورەیە، بەهۆی گۆڕانكاری لەوڵاشیانەوە، تەندروستی منداڵە لە دایك بووە كوڕەكانیان جێگیر نابێت.

توێژینەوەكە لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجامدراوە، كە تەمەنی یەكسان بووە بە تەمەنی ژنێكی 35 ساڵ، دەركەوتووە ئەو ژنانە ئەگەر منداڵی كوڕیان ببێت، منداڵەكەیان تەندروستی جێگیر نابێت، بەڵام ئەمە هیچ كاریگەرییەكی لەسەر مێینە نییە.

توێژەران دەڵێن: وڵاشی ئەو ژنانە ناتوانێت بە پێی پێویست خواردن و ئۆكسجین بۆ منداڵەكە بگوازێتەوە و ئەمەیش دەبێتە هۆی نالەباری تەندروستی منداڵەكە كاتێك لە دایك دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە