ڤاندایك وەسفی میسی دەكات

وەرزش

03/12/2019‌ 586 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڤێرجیل ڤاندایكی هۆڵەندی‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی، وەسفی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی كرد.

ڤاندایك لەمیانی دابەشكردنی خەڵاتی باڵۆندۆر، وتی: من ساڵێكی باشم بەرێكرد، بەڵام لەبوونی ئەفسانەیەكی وەك میسی، ئەستەمە بتوانیت ببیتە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر.

یاریزانە هۆڵەندییەكە وتیشی: میسی خاوەنی شەش خەڵاتی باڵۆندۆرە، بۆیە من كڵاوی رێزی بۆ دادەگرم‌و رێزی دەگرم.

شەوی رابردوو میسی وەك باشترین یاریزان دەستنیشانكراو لەفەرەنسا بووە براوەی خەڵاتی باڵۆندۆر.

هـ ـ ح