ریاڵ مەدرید شوێنگرەوەی رامۆس دەكرێت

وەرزش

05/12/2019‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە یانەی ریاڵ مەدرید شوێنگرەوەی سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی دۆزیوەتەوەو دەیەوێت بیكرێت.

بەپێی سەرچاوەكان ریاڵ مەدرید بەرگریكاری سەنیگالی كالیدو كولیبالی، كە یاری بۆ یانەی ناپۆلی دەكات، بەشوێنگرەوەی رامۆس دەزانێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، كە هاوینی داهاتوو یانەی ریاڵ مەدرید ئەو یاریزانە سەنیگالییە دەكرێت‌و لەداهاتوو دەیكاتە شوێنگرەوەی رامۆس.

رامۆس تەمەنی 32 ساڵەو وردە وردە تەمەنی دەچێتە سەرەوە، بۆیە یانەی ریاڵ مەدرید بەزوویی شوێنگرەوەیەكی بۆ دیاریبكات.

هـ ـ ح


بەپەلە