نهێنی جانتاكەی دەست پاسەوانە تایبەتەكەی ڤلادیمێر پوتین

جیهان

08/12/2019‌ 3822 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تەلەفیزیۆنی Zvezda  بۆ یەكەم جار جانتایەكی نیشاندا، كە تایبەتە بەڤلادیمێر پۆتینی سەرۆكی روسیاو بەدەست پاسەوانە تایبتەكەیەوە بووە.

بەپێی كەناڵەكە ناو ئەو جانتایە كۆنتڕۆڵێكی تایبەتی تێدایەو ئەو كۆنترۆڵەش تایبەتە بە كۆدی چەكە ئەتۆمییەكانی روسیا، كە دەكرێت لەجەنگی سێیەمی جیهانی بەكاربهێنرێت.

هەر بەپێی كەناڵەكە، ئەو جانتایە بە چێگیت (Cheget) ناسراوە، كە ئەمە كۆدێكی تایبەتی بەخۆی هەیەو فلاش كاردێكی هەیە و ٢٤ سەعات لەژێر چاودێری وردایە.

ڤلادەمیر پۆتین لەرێگەی جانتاكەوە دەتوانێت كۆدی ڕێدان بدات بەهێزی ستراتیژی روسیا بۆ هاویشتنی موشەكە ئەتۆمییەكان، لەهەر كاتێك بیەوێت.

جگە لەڤلادیمێر پوتین دوو كەسی تر، كە پلەی بەرزی سەربازیان لەناو سوپای روسیا هەیە، دەتوانن ئاماژە بدەن بەهێزی ستراتیژی بۆ ئاراستەكردنی موشەكە ئەتۆمییەكان.

تایبەتمەندییەكانی جانتاكە بەشێوەیەكە، فلاش كاردی تێدایەو ئەمە یەك كلیلەو یەكێكە لەو كلیلانەی، كە دەكرێتە ناو جانتا دەستییەكەو بۆ ئیشپێكردنی سیستەمی بۆمبی ئەتۆمی بەكاردێت.

لەناو جانتاكە ئامێرێكی تێدایە، كە ئامێرەكە كۆمەڵێك ژمارەی لەسەر لە ناوەڕاستدا و لەبەشی خوارەوەی چوار دووگمە هەیە و دووگمەیەكی سپی هەیە، كە دەڵێن ئەوە دووگمەی ئیشپێكردنە.

هەروەها دەوترێت سێ كلیلی سیستەمەكە  دەبێت لەلایەن پۆتین‌و دوو ئەفسەری پلە بەرزەوە ئاڕاستە بكرێن بۆ دەرچوونی موشەكە ئەتۆمییەكان.

ئەو دوو ئەفسەرەی، كە كلیلی ئەو دوو جانتا دەستییەی دیكەیان پێیە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە وەزاری بەرگری Sergey Shoygu و ئەفسەری گشتی ستافی هێزی چەكداری  Valeriy Gerasimov بن.

ئەمەش وەك كۆنتڕۆڵەكەی دەستی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكایە، كە ئەو لەشێوەی تۆپی رێكبیدایەو چەند كۆدێكی تێدایە بۆ چەكی بۆمبە ئەتۆمییەكان بەكاردەهێنرێت.

بەڵام ئەم تۆپە ڕیكبیە ئەتۆمییە دووگمەی ئاڕاستەكردنی نییە.، بەڵكو لەبری ئەوە زنجیرەیەك كۆدی تێدایە، كە كۆمەڵێك فرمانەو سەرۆك دەتوانێت بینێرێت بۆ پنتاگۆن‌و ئاراستەكردنی موشەكەكان.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل