هەرێم بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی داوای هەماهەنگی لەعێراق دەكات

عیراق

01/01/2020‌ 1563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاند، داواكارییەكیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێگەیشتووە بەمەبەستی چركردنەوەی هەماهەنگی لەنێوان هەردوولا لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی .

عەبدولباست توركی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی عێراق بەوەكالەت ئاشكرایكردووە، داوكارییەكیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەدەستگەیشتووە بەمەبەستی چڕكردنەوەی هەوڵەكان لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وردبینیكردن لەتۆمارەكانی بودجەی فیدراڵی تایبەت بە هەرێم .

توركی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە نوێنەری هەرێم لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق كردووە لەبواری هەماهەنگی و دروستكردنی تیمی كاری هاوبەش بۆ وردبینیكردنی ئەو برە پارەیەی لە بودجەی فیدراڵی، كە بۆ هەرێم تەرخان دەكرێت پەرەیەكی نوێ هەڵبدەنەوە .

هەروەها رایگەیاندووە، داوكارییەكەی هەرێم وردبینی كردن لەموچە بابەتی رادەستكردنەوەی داواكراوان لەسەر دۆسییەكانی گەندەڵیش، كە لەهەرێم پەنادراون دەگرێتەوە، ئەوە سەرباری راهێنانی كارمەندانی هەرێم لەسەر دەستی پسپۆڕانی دەستەی دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی عێراق و گواستنەوەی ئەزموونی بەغدا لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی بۆ هەرێم دەگرێتەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی