ئەگەر شەوێك نەخەویت تووشی ئەم نەخۆشییە دەبیت

تەندروستی

12/01/2020‌ 967 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوە نوێیەكان باس لەوە دەكەن ئەگەر مرۆڤ تەنیا یەك شەو نەخەوێت ڕێژەی پرۆتینی تاو لەجەستەیدا بەرزدەبێتەوە و بەرزبوونەوەی ڕێژی ئەو پرۆتینەش هۆكاری نەخۆشی ئەلزەهایمەرە.

پزیشكەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە مرۆڤ لەشەو و ڕۆژێكدا دەبێت شەش بۆ هەشت سەعات بخەوێت، ئەگەر ئەو ڕێژەیە نەخەوت دووچاری چەندین گرفتی تەندروستی دەبێتەوە.

لەو بارەوە پشكنین بۆ كەسێك كراوە، كە لە بیستەكانی تەمەنیدا بووە، كەسێكی هۆشیارە و گرنگی بە تەندروستی جەستەیی خۆی دەدات، تەنیا یەك شەوێك نەنووستووە ڕێژەیەی پرۆتینی تاو لەسەدا پێنج لە جەستەیدا بەرزبووەتەوە، ئەو پرۆتینەیش لەمێشكدا سەرەكیترین نیشانەی نەخۆشی ئەلزەهایمەرە.

پشكنینەكە لەلایەن پزیشكانی سویدییەوە ئەنجامدراوە، كاتێك ئەنجامەكانی پشكنینەكەیان بینی تووشی شۆك بوون، پێیان سەیر بوو تەنیا شەوێك لە بێ خەوی چی كاریگەرییەكی لەسەر تەندروسی و مێشك هەیە، بەڵام ئاماژەیان بەوە كرد. 

ئەو توێژینەوە و پشكنینانە هێشتا سەرەتایەتی، پێویستمان بەتوێژینەوە و ئەزموونی زیاترە تا بە تەواوی لەكاریگەرییەكانی كەم خەوی تێبگەین.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ