زانیاری نوێ‌.. سوپای ئێران فڕۆكە ئۆكرانییەكە بەفرۆكەی بێفڕۆكەوانی ئەمریكی تێگەیشتووە

لە میدیاکانەوە

12/01/2020‌ 820 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: لوقمان غەفوور
بەپێی راپۆرتێكی نوێی كریستیان تریبرت رۆژنامەنووسی لێكۆلەرەوەی هەواڵگری زە نیویۆرك تایمز، كە چەند لێكۆلینەوەیەكی تری لەسەر رووداوەكە كردووە لەدوای ئەوەی گرتەیەكی دیكەی ڤیدیۆیی بەدەستگەیشتووە، كە ساتی تەقاندنی موشەكەكە بۆ فڕۆكە ئۆكرانییەكە نیشاندەدات.

بەپێی بەڵگەگان موشەكەكە لە بنكەییەكی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئێرانی لە باكووری خۆرهەڵاتی شارۆچكەی باراند، دەرچووە و پاش چەند چركەیەك فڕۆكە ئۆكرانییەكەی پێكاوە.

سەعات 6:12 بەیانی رۆژی 8ی جێنیوەری فرۆكەی بیۆنگ 737 لە فرۆكەخانەی ئیمام خومەینییەوە بە 176 سەرنشینەوە، كە 9 كەسیان تیمی فرۆكەكەن و كەوتەخوارەوە و تێكڕای كەسەكانی نێو فرۆكەكە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی تری هەواڵگری ئەمریكی رۆژی 8ی جێنیوەری، (دە) فرۆكەی تر لەفرۆكەخانەی ئیمام خومەینی تارانەوە فڕیون و بەو هێڵەدا رۆیشتوون، بەڵام تەنیا ئەو فرۆكەیە لێیدراوە. 

رۆژنامەی زە دیترۆیت لە رێگەی هەواڵگری ئێرانییەوە ئەوەی دەستیكەوتووە لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەی ناوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران-دا، راداری بنكەی هێزی بەرگری ئاسمانی لەشارۆچكەی (باراند)، فرۆكەكەی بە فرۆكەی بێفرۆكەوان خوێندووەتەوە و بنكەكەش ئامادەش نەبوون سەروو خۆیان ئاگاداربكەنەوە و راستەخۆ ئۆپراسیۆنی خستەخوارەوەی فرۆكەكەیان ئەنجامداوە.

زە دیترۆیت جەختی لەوە كردووەتەوە، كە بەپێی ھەواڵگری ئێرانی كارەكە بە ڕێكەوت بووە و بەئارەزوو ئەنجامنەدراوە، بەڵكو ھەڵە بووە لە پێكانی ئامانجدا.

هەروەها ڕۆژنامەنووسەكەی زە نیو یۆرك تایمز دەڵێت: ئێران ویستوویەتی ئەو پارچانەی فڕۆكە تێكشكاوەكە لە تیمی لێكۆڵینەوەی ئۆكرانی بشارێتەوە، كە پارچەی مووشەكەكەی پێوەیە، بەڵام سەركەوتوو نەبووە.

رۆژی 9ی جێنیوەری گۆڤاری نیوزویك راپۆرتێكی بڵاوكردەوە، كە ئەوەی خستەڕوو ئەو فرۆكە ئۆكرانییەی رۆژی 8ی جێنیوەری كەوتەخوارەوە و 178 سەرنشینی تێدا گیانی لەدەستدا بەهۆی لێدان بە موشەكەوە بووە. 

بەپێی راپۆرتەكەی نیوزویك فرۆكە ئۆكرانییەكە بەهۆی لێدانی موشەكی زەمینی (TOR-M1) ی دروستكراوی روسی خراوەتە خوارەوە، كە سیستمێكی موشەكی بەرگری كورت مودایە و لەسیستمی ناتۆدا بە (Gauntlet) تۆماركراوە.

ڤادیم بلاتیكۆ وەزیری دەرەوەی ئۆكرانیا بۆ یونیەن ئینفۆرمەیشن ئەیجنسی دواوە و رایگەیاندووە، هاوكاری نێودەوڵەتی و هەواڵگری ئەمریكی كارێكی بێوێنەی كرد، كە ئێران خۆی لەكردەوە نامرۆییەكەی نەدزێتەوە.

هاوكات لەگەڵ لێدوانی ڤۆلادیمایر زیلینسكی سەرۆك وەزیرانی ئۆكرانیا لەلێدوانێكیدا بۆ واشنتۆن پۆست دەڵێت: "پێش هەموو شتێك ئێران دەبێت سێ شت بكات، بەرەسمی داوای لێبووردن بكات لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتانەی قوربانی دەستی كارەكەن، كە (كێف) سورەلەسەری، دووەم رێوشوێنی بەپەلە بگرێت بۆ ناردنەوەی تەرمی قوربانییەكان بۆ وڵاتەكەی بەوپەری رێزەوە، سێیەم قەرەبووی زیانی ماددی هەموو ئەو كەسانە بكات، كە زیان لێكەوتوون".

هەرچەندە رۆژی 11س جێنیوەری حەسەن رۆحانی سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران لە رێگەی تویتێكەوە كردەكەی بە هەڵەی مرۆیی لەقەڵەمدا، بەڵام بەرەسمی ئێران داوای لێبووردنی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەكردووە.