مانگە دەستكردەكانی چ وڵاتێك رۆكێتەكانی ئێرانی ئاراستەی بنكە ئەمریكییەكان كرد؟

ڕاپۆرت

12/01/2020‌ 5879 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەو پشتیوانییە تەكنیكییانەی ئێران لە بەكارهێنانی تەكنیكی چەكەكانیدا بەكاری دەهێنێت، ئایا روسین یان چینی؟

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو وێنانەی پەیمانگەی میدلبری بۆ توێژینەوەی نێو دەوڵەتی و كۆمپانیای (Aurora Intel) وەرگیراو لەمانگە دەستكردەكان، دەربارەی ئەنجامی لێدانە رۆكێتیەكانی ئێران لە 8ی ئەم مانگەدا بۆ سەر بنكەی عەین ئەسەدی ئاسمانی ئەمریكی لەعێراق بڵاوكرایەوە، هەرایەكی گەورەی لێكەوتەوە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، هەندێك لە زیانە ژێرخانەكانی بەگوزارشتی (تەواوەتی لە عەین) وەسف كراوە، پاشان پەنتاگۆن ئاماژەی بۆ ئەوە كرد تۆڵە كردنەوەكە هیچ كاریگەریەكی نەبووە.

هەروەها وتەبێژ بەناوی هەواڵگری پەنتاگۆن رایگەیاند، هیڵێكی بەرهەم هێنانی رۆكێتە ناوەند و كەم مەوداكان، كە دەتوانێت كڵاوەی جەنگی ورد بگەیەنێتە (دە مەتر) لەئێران، بوونی هەیە.

لە ئەمڕۆدا، مەترسیدارترین شت بەلای ئەمریكاوە، بریتییە لە رۆكێتی (قیام)ی ئێرانی، كە مەوداكەی (500 میلە) و بە سیستەمی دەریاوانی ئەلیكترۆنی و بینین بەستراوەتەوە. 

ئەم چەكە وردە، بەرێژەیەكی زۆر لە ئێران بەرهەم دەهێنرێت، بەمانای ئەوەی تاران جبەخانەیەكی زۆری بۆ وەڵامدانەوە هەیە.

لە میدیاكاندا زانیاری دەربارەی ئاراستەكردن لە رێگەی مانگی دەستكردەوە نییە، كە بەبێ هەبوونی رۆكێت ناتوانێت نزیكەی 700 كلم بفڕێ و ئامانجەكەی بە وردی بپێكێت لە نێوان 10 بۆ 20 مەتر. روونیشە، كە سیستەمی جی پی ئێس بۆ دەریاوانی پشتی پێ نابەسترێت، لە واقیعدا، ئەوەی دەمێنێتەوە یان گلوناسی روسیە یاخود (Beidou) ی چین یە.

بەڕوانینیش لە وردیی گلۆناسی روسی لە بەرانبەر سیستەمی چینی، دەكرێت وای دابنێین، ئێرانییەكان مانگی دەستكردی (روس كۆسمۆس) یان بەكارهێنابێ. پاشان بە دوور دەزانرێ واشنتۆن جەنگ لەگەڵ ئێراندا دەست پێ بكات پێش ئەوەی رێككەوتن لەگەڵ روسیا و چیندا ئەنجام بدات؛ واتە لەگەڵ ئەو دوو وڵاتەی یەكەم و دوەمن لە لیستی دوژمنەكانی ئەمریكا، ئەمەش بە بە دوور دەزانرێ.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا