ڕووداوێكی پێكەنیناوی لەكاتی هەڵبژاردنی شاجوانی بەلجیكا

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 387 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لە كاتی هەڵبژاردنی شاجوانی بەلجیكا بۆ ساڵی 2020 ڕووداوێكی پێكەنیناوی ڕوویدا، كاتێك سیلین ڤان ئۆیستێل هاتە سەر ستەیج بۆ وەرگرتنی تاجی شاجوانی، كەوتە زەوی و ستیانەكەی لێكەوت.

ئاهەنگی هەڵبژاردنی شاجوانی بەلجیكا ڕۆژی شەممەی رابردوو ئەنجامدرا، لەكاتی هاتنە سەر ستەیجی سیلینای 23 ساڵ، پێی وەرچەرخا و كەوتە سەر زەوی، بە خێرایی هەڵسایەوە سەرپێ‌و خەندەكانی نەبڕی، بەڵام بێ ئاگابوو لەوەی ستیانەكەی لێكەوتووە.

لەئاهەنگەكە سیلین بوو بە شاجوانی ساڵی 2020 ی وڵاتەكەی و تاجی شاجوانی بردەوە، كە رووداوی كەوتنەكەی كاردانەوەی لێكەوتەوە.


وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ