یەكەمین دەركەوتنی ئەساڵە نەسری پاش جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی

هەمەڕەنگ

14/01/2020‌ 712 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی سوری، ئەساڵە نەسری، لەشەوی هەینی كۆنسێرتێكی لەئیماراتی دوبەی لە‌ ژێر ناوی "ژیانی خۆمم خۆشدەوێت" سازكرد بۆ ژنانی تووشبوو بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە. 

هەروەها داهاتی كۆنسێرتەكەیشی بەخشی بەو ژنانەی بەدەست نەخۆشییەكانی شێرپەنجەوە دەناڵێنن.

ئەساڵە بە جل و بەرگێكی سەرنجڕاكێشی پەمەییەوە دەركەوت، كە پەیوەستە بەتیمەكانی هۆشیاری لە دژی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە.

ئەمە یەكەمین دەركەوتنی ئەساڵە مەسرییە دوای جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی (تاریق عوریانی دەرهێنەركە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا لەیەكتر جیابوونەوە، ئەساڵە دەیەوێت بەم كۆنسێرتە كەمێك لەقسەوباسەكان سەبارەت بە جیابوونەوەیان كەم بكاتەوە.

چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئەساڵە گۆرانییەكی نوێی بەناوی "شامخ" بڵاوكردەوە، كە ملیۆنان بینەری لەكەناڵە تایبەتەكەی خۆی هەبوو لەیوتوب، هەوادارانی دەڵێن: ئەو گۆرانییە دژە كردارێكە دژ بە جیابوونەوەی خۆی و هاوسەرەكەی، بەڵام ئەساڵە ڕایگەیاند: من بەهێزم و تێك نەشكاوم.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ