شارپرێس:
وته‌بیژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی (لاهای) هه‌وڵی دادگایكردنی ئه‌مریكا ده‌دات.
غوڵام حسێن ئیسماعیلی، وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی ئێران له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی، "سورین له‌سه‌ر سزادانی سوپا و حكومه‌ت و سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌به‌رده‌م دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌ویش به‌هۆی تاوانی كوشتنی قاسم سوله‌یمانی".
به‌وته‌ی غوڵام حسێنی، ئێران سێ هه‌نگاو بۆ سزادانی ئه‌مریكا ده‌گرێته به‌ر و دیارترین هه‌نگاوه‌كانیش بریتین له "بڕیاری دادگای باڵای ئێران، پاشان دادگا عێراقییه‌كان بڕیاری خۆیان بده‌ن به‌و هۆیه‌ی ڕووداوه‌كه له‌خاكی ئه‌واندا بوه، دواتریش ئێران له‌دادگای لاهای هه‌وڵی دادگایكردنی ئه‌مریكا ده‌دات".
ڕ . ج