چۆن كێشەی كەمی شەبەكەی مۆبایلەكەت چارەسەر دەكەیت؟

هەمەڕەنگ

15/01/2020‌ 1401 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەبەكارهێنەرانی مۆبایلە زیرەكەكان گرفتی لاوازی شەبەكەیان هەیە، چۆن چارەسەری ئەم كێشەیە دەكەیت؟

چارەسەری یەكەم 
سەرلەنوێ ڕێكخستنەوەی شەبەكە بكە، واتا فۆڕماتی ڕێكخستنەكان بكەوە.. بچۆ سەر بەشی ڕێكخستنەكان setting، پاشان بچۆ سەر بەشی شەبەكەكان  networks ، پاشان پەنجە بنێ بەنوێكردنەوە و دانانەوەی ڕێكخستنەكان‌ reset .

چارەسەری دووەم
مۆبایلەكەت بخە سەر دۆخی فڕۆكە (Airplane Mode) (وچع التیران) پاشان سی چركە چاوەڕێ بكە و بیكەوە سەر دۆخی ئاسایی.

چارەسەری سێیەم 
مۆبایلەكەت بكوژێنەوە، پاش چەند چركەیەك هەڵێبكەرەوە بەم شێوەیە ڕێكخستنەكان نوێدەبنەوە و مۆبایلەكەت دەچێتەوە سەر دۆخی ئاسایی خۆی.

ئامۆژگاری: بۆ ئەوەی شەبەكەی مۆبایلەكەت لاواز نەبێت، لەنزیكی تەلەفیزیۆن یاخود هەر ئامێرێكی تری ئەلیكترۆنی دایمەنێ، چونكە شەپۆلەكان كاریگەرییان لەسەر شەبەكەی مۆبایل هەیە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ