چین لەڕێگای تەلیسكۆبێكی زەبەلاحەوە بەدوای ژیان لەدەرەوەی هەسارەی زەویدا دەگەڕێت

هەمەڕەنگ

15/01/2020‌ 725 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
بەگوێرەی ئاژانسی فەرمی چین " شینخوا"، بەفەرمی چین دەستیكرد بە بەگەڕخستنی گەورەترین تەلیسكۆب لەجیهاندا، كە شەپۆلە رادیۆیییكان وەردەگرێت‌و بۆ لێكۆڵینەوەكانی بۆشایی ئاسمان‌و گەڕان بەدوای بوونی ژیان لە دەرەوەی هەسراەی زەوی بەكاردەهێنرێت .

چێوەی تەلیسكۆبەكە ٥٠٠ مەتر دەبێت و لەسەر چیایەكی هەرێمی قۆییچو لەباشووری رۆژئاوای چین دانراوە، لەچینیش بەناوی "چاوی ئاسمان " بانگی دەكەن .

تەلیسكۆبەكە لەساڵی ٢٠١٦ وە كاری بنیادنانی تەواو بووە، بەڵام لەوكاتەوە لەژێر تاقیكردنەوە و گەڕان بەدوای هەڵە تەكنیژییەكانی تێدا دەكرێت و دواجار سەرەتای ئەمساڵ رەزامەندی درا لەسەر كارپێكردنی .

جتابگ بینگ سەرۆكی تیمی ئەندازیاری سەرپەرشت بەسەر پرۆژەكە دەڵێت: تائیستا پرۆسە ئەزموونەكارییەكان زۆر بەباشی بەڕێوە دەچن، هەروەها دەشڵێت: ئەم تەلیسكۆبە دووجار و نیو لە دووەم گەورەترین تەلسكۆبی جیهان هەستیار ترە .

ئاژانسە چینییەكە باسی لەوەش كردووە، كە لەوەتی بەگەڕخراوە تەلیسكۆبەكە چەندین داتای بەنرخی كۆكردووەتەوە، پێشبینیش دەكرێت لەماوەی ٣ بۆ ٥ ساڵی داهاتوودا یارمەتیدەر بێت لەبەدیهێنانی چەند دەستكەوتێك لە بوارەكانی وەك سێرەگرتن لەشەپۆلە لەرەلەر نزمەكان و ئەو گەردیلانەی لەنێوان ئەستێرەكاندان.

پێشخستنی بەرنامەی بۆشایی ئاسمان بەلای چینەوە لەكارە لەپێشینەییەكانی ئەو وڵاتەیە و دەیەوێت تا ساڵی ٢٠٣٠ لەو بوارەدا بەهەریەك لەروسیا و ئەمەریكا بگاتەوە، هەروەك نیازی وایە ساڵی داهاتوو وێستگەیەكی بۆشایی ئاسمانی بنیاد بنێت، كە كەشتیوانی مرۆڤی تێدا بمێنێتەوە .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی