هۆكاری پرخە قەڵەوی زمانە

تەندروستی

15/01/2020‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پرخە كێشەیەكە، كە زۆربەی هاوسەرەكان پیوەی دەناڵێنن، بەڵام ئێستا زاناكان تیشكیان خستووەتە سەر ئەو هۆكارەی، كە پرخە دروست دەكات.

توێژەرەوان لەزانكۆی پێنسلڤێنیا  پێشنیار ئەوە دەكەن، كە پرخەی بەرز بەهۆی زمانێكی قەڵەوەوەیە، لەو بارەوە زاناكان زۆر لەمێژە دەڵێن: دابەزینی كێش ئەو كێشەیە چارەسەر دەكات.

پرۆفیسۆر ڕیچارد شواب، بەرێوەبەری توێژینەوەكە لەزانكۆی پێنسڤێنیا، دەڵێت: زۆربەی پزیشكان تەركیز ناكەنە سەر قەڵەوی زمان بۆ چارەسەركدنی كێشەكانی خەو بەتایبەت پرخە.

پرۆفیسۆر شواب دەشڵێت: ئێستا دەزانین قەڵەوی زمان مەترسییەكە، كە وا دەكات كەسەكە پرخە بكات و دابەزاندی كێش، ئەوە چارەسەر دەكات.

ئەم حاڵەتە وا دەكات ڕێڕەوەكانی هەوا دابخرێن  ئەمەش پرخە دروست دەكات، كە هەناسە تەنگی درێژخایەن چەندیك نەخۆشی درێژخایەن دروست دەكات وەك بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشی دڵ ،نەخۆشی شەكرە جۆری ٢، جەڵدەی دەماغ و خەمۆكی.

لەتوێژینەوەكەدا پشكنینی قورگ و لووت بۆ كەسە قەڵەوەكان كرا، دەركەوت كە كێشەی قەڵەوی زمان هۆكارەكەیەو دەریش كەوتووە، كە زمانە گەورەكان بنەڕەتدا قەڵەو نین چارەسەركردنیان ئەستەمە.

وەرگێڕان:ڕەوەند ئیسماعیل