پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتارە كوردەكانی ناردووەتەوەو ئەمڕۆش كۆدەبێتەوە

کوردستان

19/01/2020‌ 4441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق بەپەرلەمانتارە كوردەكانی ناردووەتەوە بۆ هەرێمی كوردستان‌و بڕیارە ئەمڕۆش كۆبوونەوە بكات.

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بەبێ‌ پەرلەمانتارە كوردەكان كۆببێتەوەو پەرلەمانتارێكی كوردیش دەڵێت: دەستەی سەرۆكایەتی بەئێمەیان وتووە تا رۆژی 3_3_2020 مەگەڕێنەوە بەغداو پشووی زستانەی پەرلەمانە.

ناسر هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی عیراق بەشارپرێسی وت: بیستمان ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە، بەڵام ئێمە ئاگادارنەكراوینەتەوە لەكاتێكدا پێویست بوو پێش 48 سەعات ئێمە ئاگادار بكراینایەتەوە.

هەركی ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم پەرلەمانتارە كوردەكان لەكورستانن، چونكە سەرۆكایەتی پەرلەمان بەئێمەیان وت "تارۆژی 3_3_2020 مەگەڕێنەوە، چونكە پشووی زستانەی پەرلەمانە".