ئەمریكا دەتوانێت بەر بە دەستبەرداربوونی دۆلار لەچەند وڵاتێك بگرێت؟

مەلەفی تایبەت

20/01/2020‌ 1193 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (ئۆراسیا ئیكسپرت) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەو پێنوێنانەی ئاماژە بۆ لە دەستدانی نرخی دۆلار دەكەن.

بەپێی راپۆرتەكە، لە 15ی یەنایردا، وەزیری دەرەوەی روسیا سیرگی لاڤرۆڤ وتی: روسیا بەردەوام دەبێت لەكەمكردنەوەی پشت پێبەستنی ئابوورییەكەی بە دۆلاری ئەمریكی، لە نۆڤەمبەری 2019 شدا هیندستان و چین و روسیا رێككەوتنێكیان واژووكرد دەربارەی دروستكردنی میكانیزمێكی جێگرەوە (SWIFT) و زیادكردنی پشكەكانی گۆڕینەوە بە دراوی نیشتمانی لە نێوان وڵاتانی جیهان، بەهۆی ئەمەشەوە ئایندەی دۆلار رووبەرووی گرفت دەبێتەوە.

دۆخی ئێستا ئەوەیە، دۆلار خراپترین دراوی یەدەگی نییە لە وڵاتە سەرمایەداریە جیهانییەكانی كۆندا، بەڵكو دۆخی (یۆرۆ) و (یا‌ن) زۆر خراپترە، لەگەڵ ئەوەشدا، یاریچییە بەهێزەكان لە پەراوێزی سەرمایەداریدا هەستیان بە چەمكی (كێشە) كردووەو پێوستە بە شێوەیەكی تەندروست شرۆڤە بكرێت بە خوارو خێچی.

ئەگەر تەماشای وڵاتە ئەوروپییە پێشكەوتووەكان بكرێت، دەتوانی ئەوە ببینی چۆن وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئەمریكای لاتینی (كاتێ هێشتا ئەمریكا كودەتای ئەنجام نەدابوو) لێی نزیكبوونەوە. 

ئەمەش فشاری بەكارهێنانی دراوەكانی كۆنی لە خۆ گرتبوو، جا لە رووی یەدەگەوە بێت یاخود دەستاودەست كردنەوە بێت، دیارە ئەمریكا بەشێوەیەكی چالاك رووبەروی ئەم پرۆسەیە بووەوە، هەروەك لە دەستگرتن بەسەر دەسەڵاتدا سەركەوت لە بەرازیل و ئیكوادۆر و پۆلیڤیا لەلایەن سیاسیە لیبرالییە نوێیەكانی سەر بە ئەمریكا. 

لە كۆلۆمبیاش هێزە راسترەوەكانی سەر بە ئەمریكا دەستیان بە تۆقاندن كرد دژی شۆرشگێرەكانی پێشوو، ئەوانەی چەكەكانیان بە پەیمانەكانی ئەمریكا دەستبەرداری چەكەكانیان بووبوون.

دۆلاری ئەمریكی تەنیا پشت بەكەلوپەلە كڕدراوەكان نابەستێت، لەنێویاندا قەواڵە ئەمریكییەكان، بەڵكو بە چالاكی ئامرازی بیرۆكراتییەت و سەربازیش دەگرێتەوە. 

هەر ئەمەشە وا دەكات دراوی دۆلار زۆر بەهێزو سەقامگیرتر بێت لە یۆرۆ و یان و یاخود جونەیهی ئیتاڵی، بەڵام ئەمریكا لە دۆخێكی وەهادا نییە، كە بتوانێ گۆڕانكارییەكانی جیهان بوەستێنێ لەبەرژەوەندی دارایی و سەقامگیریەكەیدا و رێگە نادات كێشەكە پەرە بسەنێ لە بۆرسە و كەرتە بانكیەكانیدا، بەڵكو سڕیان دەكات. 

واتە مانای وایە كێشەكە لەگەڵ دۆلاردا دروست دەبێت، بەڵام ئەمە یەكسەر روونادات، یەكەم دەكرێت نموونەی ئەم جۆرە كێشانە لە یەكێتی ئەوروپا و ژاپۆن و بەریتانیا ببینرێت و تەنیا لەو كاتەشدا كاتی نزم بونەوەی نرخی دۆلار دێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا