هاوشێوەی هوتێلەكان ئەستێرە بەنەخۆشخانە ئەهلییەكانی هەرێم دەدرێت

کوردستان

20/01/2020‌ 1021 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: هێمن مامەند
هاوشێوەی هوتێلەكان لەسەر بنەمای كوالیتی و  رووبەڕی  نەخۆشخانەكان ئەستێرە بەنەخۆشخانە ئەهلییەكان  لەهەرێمی كوردستان دەدرێت.

محەمەد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بەشارپرێسی راگەیاند، لیژنەیەك لەوەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتییەكان پێكدەهێنرێت بۆبەدواداچوونی نەخۆشخانە ئەهلییەكان و لەسەر بنەمای پێوە جیهانیەكان وەك یەك پۆشی و نرخ و كارەباو رووبەری نەخۆشخانەو پاك و خاوێنی و چەند بابەتێكی تر ژمارەی ئەستێرە دەدات بەهوتێلەكان.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتیشی: ژمارەی ئەستێرەی نەخۆشخانەكان بەرزترینیان تاپێنج ئەستێرەی پێدەدرێت و ئەو پێوەرەش تەنیا بۆنەخۆشخانە ئەهلییەكان و نەخۆشخانە حكومییەكان ناگرێـتەوە.

چەند ساڵێكە لەهەرێمی كوردستان چەندین نەخۆشخانە كراونەتەوە، كە سەر بەكەرتی تایبەتن‌و خزمەتگوزاری تەندروستی جۆراوجۆر پێشكەش دەكەن.