بۆ ئەوەی تووشی كۆرۆنا نەبیت سیر بخۆ

تەندروستی

10/02/2020‌ 2588 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فلادیمێر زایتسیف، پزیشك لە بواری قوڕگ و لوت و گوێ، باس لە سودەكانی خواردنی سیر دەكات و دەڵێت: سیر دەتوانێت ڕووبەڕووی ڤایرۆسی كۆرۆناش ببێتەوە. 

ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتی چینەوە دەركەوت و ئێستا بەرۆكی چەند وڵاتێكی دیكەیشی گرتووە

شارەزا ڕوسییەكە لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "Argomiente i Facti"  وتی: سیر بەوە ناسراوە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی هەیە لەگەڵ ئەو نەخۆشییانەی، كە بەهۆی سەرماوە دروست دەبن، ڤایرۆسی كۆرۆنا 2019-nCoV نیشانەكانی هاوشێوەی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا و هەڵامەتە و خواردنی سیر دەتوانێت بەری پێ بگرێت.

دكتۆر زاستسیف وتیشی: ڤایرۆس بەگشتی و ڤایرۆسی كۆرۆنا بەپلەی یەكەم تووشی ئەو كەسانە دەبێت، كە خاوەنی بەرگرییەكی لاوازن، هەروەها خواردنی سیر بەرگری جەستە بەهێز دەكات، چونكە دەوڵەمەندە بە مادەی Phytoncides ، هەروەها ئەو مادەیە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی میكرۆب و ئۆكسیدی هەیە و ڕێگری لە تووشبوون بە ڤایرۆس دەكات.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ