سەبارەت بە خواردنەوەی قاوە ئەم ڕاستییانە بزانە

تەندروستی

12/02/2020‌ 1355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
قاوە یەكێكە لەو خواردنەوانەی ساڵ لە دوای ساڵ لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە و خەریكە دەبێت بە خواردنەوەیەكی باو لە ناو منداڵ و گەنجاندا، بەڵام هەندێك جار پێویستە خۆمان سنووردار بكەین لە خواردنەوەی قاوەدا.

ئێلیزابێز تیخخۆفۆنای ڕوسی، شارەزا لە بواری خۆراك، لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ ڕادیۆی سپۆتیك وتی: خواردنەوەی قاوە بەشێوەیەكی ڕێكوپێك هیچ زیانێكی بۆ سەر جەستەی مرۆڤ نییە، چونكە هیچ مادەیەكی ژەهراوی تێدا نییە، بەڵام قاوە دەوڵەمەندە بە كافایین، بۆیە نابێت ڕێگە بە منداڵ بدرێت قاوە بخۆنەوە.

شارەزا ڕوسییەكە وتیشی: لە یەك فنجانی قاوەدا، ڕێژەی كالۆری‌و شەكر یەكسانە بە سفر، بەڵام بڕێكی زۆر كافایینی تێدایە، كە وا لە مرۆڤ دەكات هەست بە وزە و ئینێرژییەكی زۆر بكات تەنانەت لە چایش بەهێزترە. 

هەروەها باسی لەوەش كرد، بە 8 گرام خواردنەوەی قاوە مرۆڤ بۆ ماوەی دوو كاتژمێر دڵ و مێشكی چالاك دەبن و مرۆڤەكە پڕ وزە دەبێت، بۆیە پێویستە ڕێگە بە منداڵ نەدرێت قاوە بخۆنەوە، هەروەها كاریگەری خراپی لەسەر جەستەی گەنجان دەبێت لە ئاییندەدا، چونكە وزە بەخشە بەبێ ئەوەی هیچ مادەیەكی وزەبەخشیشی تێدابێت جگە لە كافایین.

ئەوەشی وت: لەسەروبەندی جەنگەكاندا، مرۆڤ قاوەی لە جێگەی ژەمەخۆراك دەخوارد، چونكە دەیتوانی جێگەی خواردن بۆ مرۆڤ بگرێتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ