شارپرێس:
ویلیام ماتیۆزی 22 ساڵ، كە لە مانچستەری گەورەی وڵاتی بەریتانیا دەژیا و لە زانكۆی مانچستەر مێترۆپۆلیتیان دەیخوێند، بەتوندی خوی بەژەمەخۆراكێكەوە گرتبوو، كە تەنیا لە سەوزەوات و میوە پێكدەهات.
باوكی ویلیام وتی: كوڕەكەم زۆر پەیوەست بوو بەم ژەمەخۆراكەوە، باری تەندروستی ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبوو، تەنانەت باری مێشكیشی بەرەو خراپتر دەچوو، گرفتی عەقڵی بۆ دروست كردبوو.
باوكی وتیشی: ویلیام وتویەتی لە ئینتەرنێت زۆر گەڕام و بەدواداچوونم كرد، ئەو خواردنانەی من دەیخۆم هەمووی بۆ تەندروستی مرۆڤ گونجاون و باشترین جۆرەكانی خواردنن بۆ تەندروستی.
ئەو باوكە باسی لەوەش كرد، كە كوڕەكەی پێش مردنی ڕەفتاری نالۆژیكی دەنواند و هەڵسوكەوتی سەیری لەگەڵ ئێمە و هاوڕێكانیدا ئەنجام دەدا.
گەنجە بەریتانییەكە، بۆ ئەوەی قەرەبووی پرۆتین و كاربۆهێدرات بكاتەوە، بەهێزكەرەكانی دەخوار،. ئەمەیش وایكرد گرفت لە ئێسكەكانیدا دروست ببێت و قژی هەڵدەوەری.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ