بۆچی دامەزرێنەری "تیسلا" داوای لەفۆڵۆوەرەكانی كرد هەژماری فەیسبووكیان بسڕنەوە؟

هەمەڕەنگ

13/02/2020‌ 1164 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئیلۆن ماسك دامەزرێنەری كۆمپانیای تێسلا داوای لە فۆڵۆوەرەكانی تویتەری كرد بەوەی هەژمارەكانیان لە تۆڕی كۆمەڵاتی فەیسبووك بسڕنەوە.

ماسك لە تویتێكدا و لە وەڵامی تویتێكی ساشا بارۆن كۆهینی ئەكتەری كۆمێدی، كە وێنەی مارك زوكەربێرگی لەسەر شێوەی پەیكەری ئیمپراتۆر دانابوو، تێیدا نووسیویەتی: ئێمە ڕێگە نادەین كەسێك كۆنترۆڵی ئاوی 2.5  ملیار كەس بكات، ڕێگە نادەین كەس كۆنترۆڵی كارەبای 2.5 ملیار كەس بكات، ئەدی چۆن رێگە دەدەین كەسێك كۆنترۆڵی زانیارییەكانی 2.5  ملیار كەس بكات؟

دامەزرێنەری تێسلا ئەوەشی نووسیوە: دەبێت فەیسبووك لەلایەن حكومەتەكانەوە رێكبخرێت نەك لەلایەن ئیمپراتۆرێكەوە.

ئەوە یەكەمجار نییە، كە ماسك هێرش دەكاتە سەر كۆمپانیای فەیسبووك، بەڵكو دوای ئابرووچوونەكەی "كامبریج ئەنالیتیكا" هەژماری تێسلا و سپەیس ئێكسی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك سڕییەوە.

ساڵی رابردوو، كۆمسیۆنی فیدراڵی ئەمەریكی بەهۆی پێشێلكردنی تایبەتمەندییەكانی بەكاربەران سزای پینج ملیار دۆلاری بەسەر فەیسبووكدا سەپاند، ئەویش بە دزینی داتای ٨٧ ملیۆن بەكاربەر لەگەڵ كۆمپانیای راوێژكاری سیاسی بەریتانیاو كۆكردنەوەی داتای "كامبریج ئەنالیتیكا".

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی